گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چوار گەشتیار لەدوکان دەستگیرکران

2022.03.17 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
چوار گەشتیار لەدوکان دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى چوار تۆمەتبارى بەتۆمەتی‌ بەكارهێنانی‌ مادەی هۆشبەر  لەیەكێك  لەپڕۆژە گەشتیارییەكانی  قەزای دوكان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (17-3-2022) دوای‌ ئەوەی‌ گومان لەچوار گەشتیاری بەناسنامە  عەرەب كرا لەیەكێك   لەپڕۆژە گەشتیارییەكانی  قەزای دوكان كە بەكارهێنەری‌ مادەی‌ هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی‌ مانەوەی‌ گەشتیارەكان ‌و تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتباران (ح. ا. خ لە دایكبووی ٢٠٠٠) ، (ی. ش. ع لە دایكبووی ١٩٩٨ ) ، (ا. ح. م  لە دایكبووی ١٩٩٠) و (ا. ع. غ لە دایكبووی ١٩٩٩ ) سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان و بەمەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون ، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.

May be an image of text