گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى باڵا سەردانى بەغدا دەکات

هەرێم راپۆرتێک لەبارەى هێرشەکەى هەولێرەوە دەداتە بەغدا

2022.03.17 - 00:18
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم راپۆرتێک لەبارەى هێرشەکەى هەولێرەوە دەداتە بەغدا

ناس کورد-

 

بڕیارە سبەینێ رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێم بگاتە بەغدا بۆ ئامادەبوون لەکۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان تایبەت بە تاوتوێکردنى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا رێبەر ئەحمەد راپۆرتێک لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر هەولێر دەخاتە ڕوو.

 

وتیشى جگە لەوە، ئامانجێکى ترى سەردانەکەى رێبەر ئەحمەد کە لەلایەن پارتى یەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دەستپێکردنى هەڵمەتى تایبەت بە خۆکاندیدکردنیەتى بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە، دواى ئەوەى پەرلەمان 26ى ئەم مانگەى دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

 

شەوی 12/13-3-2022 هێرشێكی مووشەكی کرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێرانیش بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ گرت.          

  

لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."            

  

لەبەرانبەردا حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە شوێنی بە ئامانجکراو بنکەی ئیسرائیلی بێت و دەڵێت، "شوێنی بەئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە".