گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کۆمسیۆنی عیراق داوادەکات پەلە بکرێت لە هەمواری یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

2019.03.13 - 19:21
کۆمسیۆنی عیراق داوادەکات پەلە بکرێت لە هەمواری یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق داوا لە ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق دەکات، بە زوترین كات یاسایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەموار بکەنەوە، ئەگەر نا ناتوانرێت هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 16تشرینی دووەمی 2019 بەڕێوەبچێت وەک دیاریکراوە.

 

د.ریاز بەدران ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەكانی عیراق تایبەت بەناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ سەرۆكوەزیران عادل عەبدولمەهدی كۆبوینەوە داوامانلێكرد، حكومەت پەلە بكات لە وتووێژ و ڕاویژ لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق بۆ هەماواركردنەوەی یاسا كۆنەكە و لابردنی ئەو بڕگانەی كە دەبێتە هۆكاری دواكەوتنی هەڵبژاردنەكە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی کۆمسیاران وتیشی: "ئەگەر پەرلەمان نەتوانێت تا یەكی نیسانی 2019 ئەو كارە بكات، ئەوا ئێمە لە كۆمسیۆن ناتوانین ئەو پرۆسەیە لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدەین".

 

ئەنجومەنی کۆمسیاران داوایانكردووە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارۆچكەكان، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان جیابكرێتەوە "چونكە زیاتر لە 40 شارۆچكە ناكۆكییان لەسەرە، لە نێوان پارێزگاكانی عیراق و یەكلانكراونەتەوە سەر بەكام پارێزگان"

 

"كۆمسیۆن پێویستی بە 200 ملیار دینارە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، دەنگەکانیش بە شێوەی جیاكردنەوەی دەستی ئەنجامبدرێت دەبێت پێش شەش مانگ كۆمسیۆن بە كارەكەی ڕاسپێردرێت، بە شێوازی ئەلكترونیش بێت ئەوا زیاتری پێویست دەبیت" بە وتەی د.ریاز بەدران.