گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عەلى باپیر: جموجۆڵ هەیە بۆ  پێكهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن

2022.03.16 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى باپیر: جموجۆڵ هەیە بۆ  پێكهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن

ناس کورد-

 

عەلى باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکەى لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە چوارچێوەی ئەو جووڵە سیاسییەیە كە ماوەیەكە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام دەدرێت‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى باپیر لە راگەیەنراوێکدا (16-3-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا كە دۆخی ئابووریی‌و سیاسیی كوردستان بە قۆناغێكی مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت‌و هاووڵاتییان لە دۆخێكی خراپی ئابووریی‌و كۆمەڵایەتییدان، چاوەڕوانیان هەیە لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان تا لەم دۆخە چەقبەستووەی كوردستان قسەی جیددیان هەبێ‌و لە بەرەی گەلدا دژی زوڵم‌و ستەم بجەنگن.

 

پێشتر شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (16-3-2022) دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ عەلى باپیر وتى پێویستە هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن ئامادەبن بۆ هەموو ئەگەرێک و لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو هەنگاوى داهاتوو تاوتوێ دەکەن.  

  

باسى لەوەشکرد، کاردەکەن بۆ ئەوەى بەرەیەک لە هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن و خەڵکانى ناڕازیی پێکبهێنرێت.