ناس کورد-
سەنتەرى راگەیاندنى ژمارەیی رایگەیاند، چەند بەرنامەیەکى زیانبەخش Stealer Malware بوونەتە هۆى دزەپێکردنى سەدان هەزار زانیارى تایبەت و هەڵگیراو لەپێگە حکومییەکانى چەند وڵاتێک لەناویاندا عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى سەنتەرەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دزەپێکردنەکان زانیارییەکانى 49,880 پێگە و بەکارهێنەرى گرتوەتەوە، لەگەڵ 1,753,658 بەڵگەنامەى فەرمى.
ئاماژە بەوەشکراوە، زانیاریی و بەڵگەنامەکان لەسەر Dark Web خراونەتەڕوو بۆ فرۆشتن، لەناویاندا 75 بەڵگەنامەى سێ پێگەى حکومى عێراقى کە پێکهاتوون لە پێگەکانى خوێندنى باڵا و پەروەردە و ئەنجومەنى راژەى فیدراڵى.