ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لە 24 ى ئەم مانگەوە بە سیستەمى تاک و جوت بەنزینى 690 دینارى عێراقى لە بەنزینخانەکانى هەولێر دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو (16-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، حەوت بە نزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلى تایبەت، شەش بەنزینخانە بۆ تاکسى، یەک بەنزینخانە بۆ پاس تەرخاندەکرێن.
وتیشى دابەشکردنى بەنزینەکە بە سیستەمى تاک و جوت دەبێت.
ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، هەر بەنزینخانەیەک ببێتە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى بەهۆى دابەشکردنى بەنزین، نابێت بەنزینى 690 دینارى لێ دابەشبکرێت.
لەبارەى دروستکردنى کۆبۆن بۆ دابەشکردنى بەنزین، پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى بڕى ئەو بەنزینە کەمە کە لەعێراقەوە دێت، لەئێستادا ناتوانن ئەو سیستەمە بەگەڕبخەن، چونکە بەم شێوەیەى ئێستا هەر ئۆتۆمبێلێک رۆژانە دوو لیتر بەنزینى بەردەکەوێت.