گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشتیوان سادق وەزیرە تاقانەکەى کابینەى نوێ کە لە دەستبەکاربوونیدا پرۆسەی پرۆتۆکۆڵی ئاڵوگۆری بۆ نەکرا

2019.07.21 - 18:02
پشتیوان سادق وەزیرە تاقانەکەى کابینەى نوێ کە لە دەستبەکاربوونیدا پرۆسەی پرۆتۆکۆڵی ئاڵوگۆری بۆ نەکرا
ناس کورد-     بەهۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى به‌وه‌كاله‌ت له‌لایەن پشتیوان سادقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا، ته‌نها وه‌زیر بوو كاتێك كرایه‌ وه‌زاره‌تى هه‌مان وه‌زاره‌ت كه‌س نه‌بوو ده‌ستاو ده‌ستى كورسى وه‌زاره‌تى له‌گه‌ڵدا بكات. .   له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تدا جگە لەپشتیوان سادق وه‌زیره‌كانى پێشوو دانه‌نرانەوه‌، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ستاو ده‌ستیان پێكرا، له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زیره‌ نوێییه‌كانیش‌ له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانى پێشوو‌ پێشوازیان لێكرا و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌ كۆنه‌كان دواى ده‌ستله‌كارترازانیان له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌تى نێو وه‌زاره‌ته‌كانیاندا كورسیه‌كه‌یان ڕاده‌ستى وه‌زیرى نوێ کرد ‌، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كارووبارى ئاینى نه‌گرته‌وه‌.   . دواى به‌شداریكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ره‌تاكانى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌ت له‌ساڵى 2015، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئیسلامى به‌ر ئه‌و حزبه‌ كه‌وت و به‌هۆى گرژییه‌كانى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتیدا وه‌زیره‌كانى گۆڕان له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه ‌و له‌برى ئه‌وان وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ ده‌برا و تیمى وه‌زیره‌كانى گۆڕانیش له‌كابینه‌ى هه‌شته‌م به‌فه‌رمى ساڵى 2017 ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان كێشایه‌وه. . لەراگەیەندراوى وەزارەتدا لە بارەى دەستبەکاربوونى پشتیوان سادق وەکو وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، ئاماژە بەوە کراوە "ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/7/21 به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌ك وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌كاربوو، له‌مه‌راسیمێكى شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونى راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ پێشوازى گه‌رم له‌ به‌رێزیان كراو چه‌پكه‌ گوڵى به‌خێر هاتنیان پێشكه‌ش به‌ به‌رێز وه‌زیرى نوێى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى كرد".   بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له‌و ته‌یه‌كدا وه‌زیرى ئه‌وقاف خۆشحاڵى خۆى بۆ پێشوازى گه‌رمى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت ده‌ربڕى و رایگه‌یاند كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كى ده‌ستبه‌كاربوونى ئەوان وه‌ك وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تە به‌هه‌موو پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت.   .