ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە کۆبۆن، ئەوەش بۆ ئەوەى دادپەروەرى لە دابەشکردنیدا دروست بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل (16-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "گەڕانەوە بۆ کۆبۆن بۆ دابەشکردنى بەنزین بۆ ئەوەیە دادپەروەرى لە دابەشکردنیدا دروستبکرێت چونکە لەئیستادا نادادپەروەرى تێدایە".
وتیشى "هەندێک هەیە بەبەردەوامى دەچێتە بەنزینخانە و ئۆتۆمبێلەکەى پڕ دەکات و دواتر دەیفرۆشێتەوە، بۆیە بۆ رێگریکردن لەوە دەکرێتە کۆبۆن".
جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، ئەو بەنزینە هەر لیترێکى لەلایەن بەغداوە بە 650 دینار پێیان دەفرۆشرێت، 40 دینارەکەى دیکەى خەرجى گواستنەوەیە.