ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، موچەخۆران دڵنیا دەکەنەوە کە پارەى پێویست دابینکراوە بۆ موچەى مانگى شوبات و وەزارەتى دارایی لە پشووى جەژنیشدا بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنى موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل (16-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "دابەشکردنى موچە بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو پارەیەى لەبەردەستدایە".
وتیشى "ئومێدەوارین 200 ملیارەکەى بەغدا بەم نزیکانە بخرێتە سەر حسابی حکومەتى هەرێم، هەر پارەیەک بێتە خەزێنە بۆ موچە دەبێت".