ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، سبەینێ بەنزینى عێراقى لە 12 بەنزینخانە دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوکراوەیەکى بەرێوەبەرایەتییەکە، سبەی چوارشەممە ۱٦ـ۳ـ۲٠۲۲ بەنزینی ٦۹٠ دیناری لەم وێستگانە بەردەست دەبێت: ناوشار. شاوان بۆ تەکسی (ژمارەی جووت). کۆکار بۆ تەکسی (ژمارەی جووت). تاسلوجە تەنها بۆ پاصی هێڵ. هەڵەبجە تانجەرۆ و بەکرەجۆ و کانی گۆران بۆ تایبەت.
دەرەوەی شار: بازیان. گەراجی یەکگرتوو. چوارتا. هەرمێن. سەیداوە. رۆمان.