ناس کورد-
لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، هەواڵى فڕێدانى ژنێکى بەساڵاچوو لە گەڕەکى نەورۆز لە شارى هەولێر رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات "ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".
.
لە روونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، ئاماژە بەوە کراوە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فڕێدانی ئافرەتێکی بەساڵاچوو بەچەند دەقەیەک تیمی تایبەتی خانەی بەساڵاچوان بە پزیشکەوە لە شوێنەکە ئامادەبوون و گواستیانەوە نەخۆشخانە.
.
بەگوێرەى روونکردنەوەکە، ئەو ئافرەتە بەساڵاچووە بەهیچ شێوەیەک فڕێنەدراوە بەڵکو ڕێگەی ماڵەوەی لێ تێکچوو بوو و کەسوکارەکەی بردیانەوە ماڵەوە.
.
ئەوەش روونکراوەتەوە، کەسو کاری ئافرەتەکە وێڕای نیگەرانی خۆیان لە راگەیاندن، سوپاسی ستافی خانەی بەساڵاچووانیان لە هەولێر کرد.
.
روونکردنەوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند کەناڵێک دەنگۆی فڕێدانی ژنێکی بەساڵاچوو بڵاوکرایەوە لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر.
.