گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدەن

هێرشەکەی هەولێر سێ بەرپرسی ئیسرائیلی بەپەلە ناردە ئەمریکا و ’’نیگەرانن’’

2022.03.15 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشەکەی هەولێر سێ بەرپرسی ئیسرائیلی بەپەلە ناردە ئەمریکا و ’’نیگەرانن’’

ناس کورد-

سێ گەورە بەرپرسی سەربازی و هەواڵگریی ئیسرائیل لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پتناگۆن) نیگەرانی خۆیان لەبارەى هێرشە موشەکییەکەی ئەمدواییەی ئێران بۆ هەولێر دەربڕی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ ڕۆژنامەی شەرقئەوسەت قسەیان کردووە، ئەو سێ بەرپرسە هۆشدارییان داوە لەوەی تاران بێدەنگی ئەمریکا و وەڵامنەدانەوەی ئەو هێرشانە بە لاوازی تێدەگات، "ئەوەش لە گەورەیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کەم دەکاتەوە و خواستی ئێرانیش بۆ ئەنجامدانی هێرشی دیکە زیاتر دەکات."

 

ڕۆژنامەکە لە زاری ئەو سەرچاوانەوە ئاشکرای کردووە، ئاهرون حلیوە، سەرۆکی بەشی هەواڵگریی سەربازی لە سوپای ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات، هەروەها ڕونین بار، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل و هیرسی هلیڤی، جێگری سەرۆکئەرکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان گەیاندووەتە ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان.

 

شەرقئەوسەت ئاماژەی بەوەشکردووە کە نیگەرانی ئەو سێ بەرپرسە سەربازی و هەواڵگرییانەی ئیسرائیل زیادی کردووە کاتێک بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وتوون کە بۆردومانی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە "تۆڵەکردنەوە بووە لە ئیسرائیل، واتە هێرشەکە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "هێرشەکەی ئێران لەڕێگەی موشەکەوە کراوە نەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەوەش مانای وایە کە بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاستی هێرشەکانیان بەرزکردووەتەوە دژی هەر شوێنێک کە ئاڵای ئەمریکای تێدا بەرزکرابێتەوە."