گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

2022.03.15 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ناس کورد- 

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ سێشەممە بەرمیلێک خاوی برێنت دابەزی بۆ 100 دۆلار، لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو لەسەروو 130 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 15-3-2022، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 100 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و زیاتر لە 5%ی نرخەکەی لەدەستدا. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بۆ 98 دۆلار و 16 سەنت دابەزی و ئەویش زیاتر لە 5%ی نرخەکەی لەدەستدا. 

 

ئەگەرچی نرخی نەوت لەئێستاشدا بەرزە، بەڵام بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دەوروبەری 30 دۆلاری نرخەکەی لەدەستداوە.