گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری دواخست

2022.03.14 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری دواخست

ناس کورد-

دادگای فیدڕاڵیی عێراق دانیشتنی تایبەتی بۆ پێداچوونەوە بە سکاڵای دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دواخست بۆ 4ی نیسانی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14-3-2022) دەڵێت، داوایەک لە دادگاکە کرابوو بۆ گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار بۆ باری پێشوو کە 120 هەزار دینار بوو بۆ هەر 100 دۆلارێک.

 

دەشڵێت، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بە دواخستنی دانیشتنەکە بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی داهاتوودا.