گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆی لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە

2022.03.14 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، بەڵام هۆکارەکەی دیار نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن یەکێک لە کۆڵبەرەکانەوە گیراوە و چالاکوانانی مافی مرۆڤ بڵاویانکردووەتەوە، بەڵام بەروار و کاتی ڤیدیۆکە دیاری نەکراوە.

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە گیانی یەکێک لە کۆڵبەرەکان، کۆڵبەرێکی تر کە ڤیدیۆکە دەگرێت هاوار دەکات "لێی مەدە برا لێی مەدە."