گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە زمانی چینی ده‌خاتە پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌

2019.02.23 - 01:20
سعودیە زمانی چینی ده‌خاتە پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌

 

ناس كورد

لەچوارچێوەی گەشتە چەند رۆژییەكەی شازاده‌ی سعودیه‌ محەمەد بن سه‌لمان بۆ چەندوڵاتێكی ئاسیایی،‌ سعودیه‌و چین رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  زمانی چینی بخرێته‌ ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ‌له‌ سعودیه.‌

سعودیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی (تێڕوانینی 2030)ی محەمەد بن سه‌لمانی شازاده‌ی سعودیه‌ دانا كه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی وڵات دایڕشتووەو به‌ ‌ پردێكی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ وه‌سفی كرد‌و رایشیگه‌یاند كه‌ ئەو هەنگاوە ده‌بێته‌ هۆی پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و رۆشنبیرییه‌كانی نێوانیان.

به‌ پێی وتەی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی سعودیە هه‌ڵبژاردنی زمانی چینی‌ بۆ به‌هێزی ئابووریی چین و هاوبه‌شی ستراتیجی له‌ گه‌ڵ سعودیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌ر زوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه‌و بە هاشتاگێك به‌ ناوی (#ادراج _اللغە _الصینیە_فی_المناهج) پێشوازی لێكرا.