گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکەى هەولێر

عێراق بەفەرمى داواى رونکردنەوە لەئێران دەکات

2022.03.13 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەفەرمى داواى رونکردنەوە لەئێران دەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى عێراق داواى رونکردنەوەى راشکاو دەکات لەئێران لەبارەى هێرشەکەى هەولێرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا (13-3-2022) کە دواى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى بڵاویکردەوە جەختیکردووەتەوە، هێرشە موشەکییەکەى هەولێر کە لەخاکى ئێرانەوە ئەنجامدراوە هێرشە بۆ سەر پەیوەندى لەمێژینەى هەردوو وڵات و پێشێلکردنى یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکانە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، عێراق پێشێلکردنى سەروەرى و خاکەکەى بۆ پاکتاوى ململانێی وڵاتان رەتدەکاتەوە، هەروەها بەکارهێنانى خاکەکەى بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ رەتدەکاتەوە.

 

ئەنجومەنەکە باسى لەوەشکردووە، عێراق لەرێگەى دیبلۆماسییەوە داواى رونکردنەوەى روون و راشکاو دەکات لەلایەنى ئێرانى و چاوەڕوانى هەڵوێستى سەرکردە سیاسییەکانى ئێرانە بۆ رەتکردنەوەى ئەو هێرشە.

 

شەوی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی کرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێرانیش بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ گرت.        

  

لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."          

  

لەبەرانبەردا حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە شوێنی بە ئامانجکراو بنکەی ئیسرائیلی بێت و دەڵێت، "شوێنی بەئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە".