گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە دەکات لەبارەى هێرشەکەى هەولێرەوە

2022.03.13 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە دەکات لەبارەى هێرشەکەى هەولێرەوە

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە (13-3-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێرە.
 

شەوی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی کرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێرانیش بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ گرت.          

  

لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."            

  

لەبەرانبەردا حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە شوێنی بە ئامانجکراو بنکەی ئیسرائیلی بێت و دەڵێت، "شوێنی بەئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە".