گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ بڕیارێکی نوێ لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنی دەرکرا

2022.03.13 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ بڕیارێکی نوێ لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنی دەرکرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی هاتوچۆی هەولێر، کارکردن بە گرێبەستی کۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "سەرجەم هاووڵاتیان و سەردانیکەرانی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی هێشتا هاووڵاتییەکی زۆر بەگرێبەستی کۆن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێلیان کردووە و نەیانتوانیوە سەردانی هاتووچۆ بکەن بۆ گواستنەوەی مولکیەتی ئوتومبێلەکانیان، بۆیە بڕیار درا کەماوەی کارکردن بەگرێبەستی کۆن شان بەشانی گرێبەستی ئەلکترۆنی تاکو ڕۆژی 15-4-2022 درێژبکرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە دوا درێژکردنەوەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە لەو ماوەیەدا سەردان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان."