ناس کورد-
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، تێوەگلانی عێراق لە ململانێکاندا پێشینەیەکی مەترسیدارە و داواش دەکات دەستبەجێ یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی دژی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێران بەرزبکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "تێوەگلانی عێراق لە ململانێکاندا پێشینەیەکی مەترسیدارە"
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم دەستبەجێ یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی دژی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزی ئێران بەرز
هاوکات هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی (یەکشەممە 13-3-2022) "موقتەدا سەدر ژوورێکی (عەمەلیات) لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر پێکهێنا و تیایدا ژمارەیەک پەیوەندیی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حکومی بە ناونیشانی پێشینەیەکی مەترسیدار لەسەر ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات."
سوپای پاسدارانی ئێران بهرپرسیارێتی هێرشهكهی شهوی رابردوی سهر ههولێری له ئهستۆ گرت و ڕایگەیاند، ناوەندێکی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەنراوێکدا سوپاسی پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."
ئاماژەی بەوەشکردووە، “جارێكی دیكە هۆشداری دەدەینە ڕژێمی ئیسرائیلی تاوانبار كە لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی هەر تاوانێک ڕووبەڕووی كاردانەوەی توند و وێرانكەر دەبێتەوە."
سوپای پاسدارانی ئێران جەختیشیکردووەتەوە، "ئاسایش و سەقامگیریی ئێران هێڵی سوورە و ڕێگە بەكەس نادەن ببنە هەڕەشە بۆ سەریان."