ناس کورد-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر بە "پەلاماری ترسنۆکانە" ناو دەبات و دەڵێت، "هەولێر لە بەرامبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
جەختیش دەکەینەوە هەروەک چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.
مسعود بارزانی
13ی ئاداری 2022