ناس کورد-
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئیدانەی هێرشە موشەکییەی سەر هەولێری کرد و داوای کرد "هەمووان بە یەک ڕیز ڕووبەڕووی پێشێلکاری سەر سەروەری عێراق ببنەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێردەکە لە تویتێکدا (13-3-2022) نوسیویەتی، "يونامى به توندى ئيدانه‌ى هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات. عيراقييه‌كان داوايان لێكراوه كه به يه‌ك هه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه كه ببێته مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و يه‌كييه‌تى خاكى عێراق يانيش مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت."
يونامى به توندى ئيدانه‌ى هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات. عيراقييه‌كان داوايان لێكراوه كه به يه‌ك هه‌ڵوێست روبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه كه ببێته مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و يه‌كييه‌تى خاكى عێراق يانيش مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت.
— UNAMI (@UNIraq) March 13, 2022
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (13-3-2022)، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن.
دەشڵێت، لە دەرئەنجامی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر، "زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە".
دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە و وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "دواتر رای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگاداردەکەینەوە".