ناس کورد
ناتۆ ئیدانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى كهشیتهكى به‌ریتانیى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كرد و ئه‌و به دژى ئازادییه‌كانى كهشتییهوانى نێوده‌وڵه‌تى ناوبرد، داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنیشى له‌و ئێران کرد.
.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕێكخراوى په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ( ناتۆ) ئاماژه‌ى به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى کەشتیەکی به‌ریتانیى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا كردووه و داواى لهكۆمارى ئیسلامى ئێران کردووە، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه ئازاد بكات.
.
هاوکات ناتۆ ستایشى هه‌وڵه‌كانى به‌ریتانیاى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه له‌ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كردووه.
.
ڕۆژى هه‌ینى 19ی تەمموزی 2019، سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌ستبه‌راگرتنى كهشتیهكى نەوتهەڵگری به‌ریتانی له گه‌رووى هورموز ڕاگه‌یاند، ڕوداوهكهش كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
.