گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی شارەوانی هاتەدەنگ

لەسەر ڕاگرتنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.03.12 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ڕاگرتنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

ناس کورد- 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر پرسی ڕاگرتنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتەکەوە هاتەدەنگ و دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەوان نەبوونەتەهۆی ڕاگرتنی پڕۆژەکە و حکومەت  بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە، دەشڵێت، ڕاگرتنی كاری پرۆژەکە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونكردنەوەکە: 

 

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كە كاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون و ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.

 

ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر.

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار