گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قه‌لادزێ؛ كه‌سێك به‌چه‌قۆ سێ برا بریندار دەکات

2019.07.21 - 09:19
قه‌لادزێ؛ كه‌سێك به‌چه‌قۆ سێ برا بریندار دەکات
ناس کورد پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، شه‌وى ڕابردوو كه‌سێك به‌بێ هۆكارێكى زانراو، به‌چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر سێ برا و بریندارى كردوون، یەکێکیان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كراوه‌. . به‌شى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى ئیدارەی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراویكدا ڕایگەیاند:" شەوی ڕابردوو 20ی تەمموز له‌گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانی ناحیەی قەڵادزێ، كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سەر سێ كه‌س و برینداری کردوون. " . پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆى سه‌ختى برینی یەکێک لە بریندارەکانەوە کە سێ چەقۆ بەر جەستەی کەوتووە ڕه‌وانه‌ى  نه‌خۆشخانه‌كانى سڵێمانى کراوە." . لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، هەرسێ بریندارەکە بران و دیار نیە بۆچی هێرشیان کراوەتە سەر، هاوکات پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆڕووداوەکە کردووەتەوە و به‌ماده‌ى 413 فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌رچووه‌. .