گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی: یەکێتی سورە بۆیە دەچینە نێو پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

2022.03.12 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: یەکێتی سورە بۆیە دەچینە نێو پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ناس کورد-

وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، "یەکێتی لەسەر قسەی خۆیان سووربوون، بۆیە ئێمە دەچینە نێو پرۆسەی ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای فەرمیی حزبەکەی (12-3-2022) دەڵێت، "پێویستە لە نێو کورددا پۆستی سەرۆککۆمار یەکلابکرێتەوە، بەداخەوە لایەنێک لە کوردستان لە ھەڵبژاردنی پێشووی عێراق بە ھەوڵی لایەنەکانی دیکە ئەمەی یەکلا کردەوە، ئێستاش یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەسەر قسەی خۆیان سووربوون و پرس و ڕاوێژیان نەکرد، بۆیە ئێمە دەچینە نێو پرۆسەی ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار".

 

وتیشی، "شەراکەتی کوردستان لە بەغدا بۆ کورد گرنگە، ئێمە بۆ پۆست ناچینە بەغدا بەڵکو دەمانەوێت لە بڕیاردانەکان بەشداربین و لە جێبەجێکردنیش بەشداربین، واتا پارتی لە بەغدا پۆستی بۆ پاراستنی شەراکەت و تەوافوق دەوێت و پێویستیشە پێداچوونەوه‌ بە حوکمرانی لە عێراق بکرێت".

 

مەحمود محەمەد باسی لەوەشکرد کە "لە ڕاستیدا کێشە لە نێو ماڵی شیعە و سووننە و کوردیشدا ھەیە، کێشەی نێو ماڵی سووننە تا ڕادەیەک چارەسەر بووە، کێشەی نێو شیعەکانیش تا ئێستا بەتەواوەتی چارەسەر نەکراوە و کێشەکەش بۆ ئێستا ناگەڕێتەوە بەڵکو ئەم کێشەیە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە سەریھەڵداوە، ھەروەھا کێشەی ناو ماڵی کوردیش با بە ڕاشکاوی بڵێین، ھەندێک لایەن ئەو تمووحەی کە ئەوان ھەیانە و بڕیاری خۆیان بدەن و ھەموو شتێک بۆ ئەوان بێت، ئەمەش بۆ خۆی کێشەی دروست کردووە، وای کردووە کێشە لە نێو پرۆسەکە دروست ببێت و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ھێواش بێت، بەڵام ئومێدیش دەکەین لە چەند ڕۆژی داھاتوو کێشەکان چارەسەر بکرێت و حکوومەت پێکبێت".