گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لە کونسوڵی ئەمریکاوە بۆ بەرپرسانی هەرێم: ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن

2022.03.11 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
لە کونسوڵی ئەمریکاوە بۆ بەرپرسانی هەرێم: ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن

ناس کورد-

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات "وەڵامدانەوەی یاساییان" هەبێت بەرامبەر کوشتنی ژنانی لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (11-3-2022) دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان."

 

دەشڵێت، "دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن لەسەر شەرەف" وەکو کوشتنەکانی بەمدوواییانەی ئیمان سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و عەیدێ موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن."

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر جەختیکردووەتەوە کە "ئێمە هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوامبوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان و هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری."