گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەزعەلی داوایەکی بەپەلە لە هێزە کوردییەکان دەکات

2022.03.11 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلی داوایەکی بەپەلە لە هێزە کوردییەکان دەکات

ناس کورد-

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە هێزە کوردی و شیعییەکان دەکات لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ڕێکبکەون هاوشێوەی سوننەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا (11-3-2022) دەڵێت، "هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زۆر خێرا بوو چونکە هێزە سوننەکان لەناو خۆیاندا پێکهاتن، پێمان وایە دەبێت هێزە کوردییەکانیش هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ گەیشتن بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، هەروەها هێزە شیعییەکانیش لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران."

 

دەشڵێت، هەموو ئەوانە "بۆ تەواوکردنی کابینە و پێکهێنانی حکومەت بە زووترین کات، چونکە پێکهێنانی حکومەت ئامڕازە نەک ئامانج بە تایبەت کە ئێستا دۆخی ئابوری خراپتر دەبێت."

me_ga.php?id=5060