گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین زانیاری لەبارەی نەبوونی پارە و دابەش نەکردنی مووچە لە سلێمانی

2022.03.10 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەبارەی نەبوونی پارە و دابەش نەکردنی مووچە لە سلێمانی

ناس کورد- 

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی ڕایگەیاند، کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی چارەسەرکراوە و مووچەی کارمەندانی تەندروستی دابەشکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی (پێنجشەممە 10-3-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ڕاستە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی هەبوو، بەڵام پاشنیوەڕۆ ئەو کێشەیە چارەسەرکرا و مووچەی کارمەندانی تەندروستیی دابەشکرا." 

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێک لە کارمەندانى تەندروستى سلێمانى لەبەردەم بانکێکدا گردبوونەوە، دواى ئەوەى بە پاساوى نەبوونى پارە موچەیان بەسەردا دابەشنەکرا.  

 

کارمەندەکان کە بۆ وەرگرتنى موچە چونە بانکى رەشید موچەیان پێنەدرا و بەرپرسانى بانکەکە پێیان راگەیاندن کە بانک پارەى تێدا نییە، بەو هۆیەشەوە کارمەندەکان لەبەردەم بانکەکە گردبوونەوە و داواى موچەکانیان کرد.  

  

بەپێی خشتەى وەزارەتى دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای 15 ڕۆژ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرا.