ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم پڕکردنەوەى فۆرمێکى ئەلیکترۆنى کردە مەرجێکى سەرەکى بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەى ئەو کەسانەى مۆڵەتى خوێندنیان وەرگرتووە و لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گشتاندنێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەمەودوا هەر کەسێک فەرمانبەر بێت یاخود فەرمانبەر نەبێت و بیەوێت لەدەرەوە بخوێنێت، پێویستە لەرێگەى فۆرمێکى ئەلیکترۆنییەوە دۆسیەى کەسى بکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پڕکردنەوەى ئەو فۆڕمە دەبێت پێش دەستپێکردنى خوێندن بێت و مەرجێکى سەرەکییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە لەداهاتوودا.
لینکی پڕکردنەوەی فۆرم:
https://scholarship.digital.gov.krd/