ناس کورد-
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان زیاتر لە 17% دابەزى، دواى بڵاوبوونەوەى ئەو راپۆرتانەى باس لە ئامادەیی عێراق و ئیمارات دەکەن بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمێنان، ئەوەش بەشێک لەو ترس و ئاڵۆزیانەى ڕەواندەوەکە بەهۆى سزاکانى سەر روسیاوە روبەڕووى بازاڕى وزە بووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە زیاتر لە 17%ى بەهاکەى لەدەستداوە بە 105.60 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، دواتریش بە 114.69 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.
هەروەها نەوتى خاوى تەکساس 12.01 دۆلارى لەدەستداوە و هەر بەرمیلێکى بە 111.69 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.
نزمبوونەوەى نرخى نەوت دواى ئەوە هات کە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد، هەردوو وڵاتى ئیمارات و عێراق ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان ئەگەر ئۆپیک داوایان لێبکات.