ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دابەشکردنى موچەى مانگى شوبات بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات و تا پێش نەورۆز موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل (9-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، هۆکارى دواکەوتنى دابەشکردنى موچە، نەهاتنى پارەکەى بەغدا و نەگەڕانەوەى داهات بووە بۆ خەزێنەى حکومەت.
وتیشى لەداهاتى مانگى نەوت بۆ مانگى ئازار کورتهێنانى موچەى مانگى رابردوو پڕدەکرێتەوە.
جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، پێش نەورۆز موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.