کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەشێک لە بەرپرسانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆتاییەکانى بەرپرسیارێتییان ژمارەیەک لە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگایان دامەزراند و ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە. . 10 ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌جێبهێڵێت و دهستلهكارهكهى بترازێنێت، پشتیوان سادق، وه‌زیرى پێشووى پهروهردەى هه‌رێم، لهفهرمانێكى وه‌زاریدا ده‌رچوویه‌كى زانكۆى به‌ناونیشانى (مامۆستایى ئاماده‌یى) له‌سه‌ر میلاكى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه داده‌مه‌زرێنێت، هه‌ر له‌فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه دامه‌زراندنى دەرچووەکە له‌سه‌ر فه‌رمانى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بووه. . بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆپیه‌ك له‌فه‌رمانى دامه‌زراندنه‌كه له‌میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كاردانه‌وه‌ى توندى ژماره‌یه‌ك لهچالاكوانى مەدەنى و ده‌رچووانى تر‌ى دانه‌مه‌زراوى به‌دواى خۆیدا هێنا، ئه‌و كاره به‌پێشێلكردنى ئاشكراى یاسا و مافى ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراو ده‌زانرێت، به‌جۆرێك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاستەى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به "ده‌ستوه‌شێن" لەمافەکانیان لهچركهساتى كۆتاییه‌كانى ویلایه‌ته‌كه‌ى وه‌سف بكرێت. . له‌به‌رامبه‌ریشدا، ژماره‌یه‌كى تر لهچالاكوانى مه‌ده‌نى و ڕۆژنامه‌نووسان چیرۆكى تایبه‌ت به‌ژیانى خێزانى ئه‌و ده‌رچووه دەگێڕنەوە کە بەهۆیەوە واى لە جێگرى سەرۆکى حکومەت کردوە دایبمەزرێنێت، هەندێکیان ئەو کارەى تاڵەبانى بەوە پاساو دەدەنەوە کە گوایە ئەو دەرچووە خاوه‌نى دایك و باوكێكى كه‌م ئه‌ندامه و هیچ جۆره داهاتێكیان نیه و ته‌نها ئه‌و كچه‌ش به‌خێوكه‌رى سه‌ره‌كى خێزانه‌كه‌یه‌تى و له‌ئاستێكى هه‌ژارى زۆردان و کرێچیشن. . دامه‌زراندن پێشتر چۆن بوو و بۆچى ڕاگیرا..؟ . دواى ساڵى 2010 حكومه‌تى هه‌رێم دامه‌زراندنى سه‌رجه‌م ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى كرده سیستمى خاڵبه‌ندى و له‌ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى ئامارى شاره‌كانه‌وه پرۆسه‌كه یه‌كلا ده‌كرایه‌وه، ده‌رچووه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى نمره و پسپۆڕى و ناوچه و بارى خێزاندارى ده‌چوونه كێبڕكێوه هه‌ر كه‌سێك له‌و پڕۆسه‌یه ده‌ربچوایه ئه‌وا له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ئاماره‌وه ناوه‌كه‌ى ڕەوانهى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار ده‌كرا و بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ههڵاوێردكردنێكى تێدا بوو و له‌كۆمه‌ڵیك مه‌رج به‌خشرابوون، هه‌رچه‌نده كاتى خۆیشى ئه‌و پڕۆسه‌یه بێ خه‌وش و كه‌موكوڕى نه‌بوو، وه‌ك میدیاكان بڵاویان ده‌كرده‌وه لە ده‌ستوه‌ردان و واسیته بەدەر نەبوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزب و به‌رپرسان، به‌ڵام به‌راورد به هه‌ندێ حاڵه‌تى دواى ڕاگرتنى ئه‌و پڕۆسه‌یه ئەو سیستمە لە ئێستادا بەشیاوتر دەزانرێت، سیستمەکە به‌و شێوه‌یه تا نزیكه‌ى ساڵى 2013 به‌رده‌وام بوو، به‌پاساوى نه‌بوونى پێداویستى و زیادبوونى ژمارەى فەرمانبەران هەرێم، كاركردن بهسیستمهكه ڕاگیرا و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌یه‌كجاره‌كى به‌پاساوى قه‌یرانى داراییه‌وه دامه‌زراندنى ده‌رچووان ڕاگیرا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، له‌برى دامه‌زراندنى ههمیشەیى دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌ى گرێبه‌ست و به‌شێوازى تایبه‌ت ئێستا له‌دامه‌زراوه ڕەسمیهكانى حكومه‌تدا پیاده ده‌كرێت، ده‌رچووانى دانەمهزراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕەخنهیان له‌شێوازى دامه‌زراندن به‌گرێبه‌ستیش هه‌یه و دیارده‌ى واسیته و مه‌حسوبیه‌ت و مهنسوبیهتیش ده‌ده‌نه پاڵى و ئه‌وه‌ش به‌هۆكارى بێ به‌شبوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان له‌و مافه ده‌زانن. . بۆچى فهرمانهكهى قوباد تاڵه‌بانى كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه..؟ . ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراو لهتۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و كاره‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بهناڕەوا و نایاسایى ده‌زانن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن چه‌ندین ساڵه ده‌یان هه‌زار ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاكان دانه‌مه‌زراوه و ژماره‌یه‌كى زۆریشیان بێكارن و به‌و هۆیه‌شه‌وه توشى ده‌یان گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى بوونه‌ته‌وه و ئه‌و جیاكاریهى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تیش به‌بێ ئومێدتر كردنیان ده‌زانن. . دانه‌مه‌زراوه‌كان باسى ئه‌وه‌شیان كردووه، قوباد تاڵه‌بانى له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنى هه‌لى كار و دامه‌زراندنى به‌بێ جیاوازى بهدهرچووان ده‌دا كه‌چى به‌ڵێنه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نادادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێ كردووه به‌جۆرێك ئه‌وان زیانمه‌ندبوون. .