ناس کورد-
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا دەستبکات بە دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین، پرۆسەکەش لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9-3-2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوویەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش پرسی دواکەوتن و دابەشکردنی موچەیە.
شەممەی ڕابردوو (5-3-2022) ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی راسپێردرا ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی موچە.
سەرباری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت، ماوەی نزیکەى 15 ڕۆژە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواکەوتووە، حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، "پارەکەی بەغدا نەگەیشتووە و داهاتی سلێمانیش نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت."