گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمەریکا هاوردەکردنى نەوتى روسیاى قەدەغەکرد

2022.03.08 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هاوردەکردنى نەوتى روسیاى قەدەغەکرد

ناس کورد-

 

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنى هاوردەى نەوتى روسیا، لەکاتێکدا پێشبینیدەکرێت ئەو هەنگاوە نرخى نەوت بگەیەنێتە ئاستێکى بەرزتر و گەمارۆى سەر روسیاش توندتر بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن (8-3-2022) لە وتارێکدا لە کۆشکى سپى وتى "چیتر نەوتى روسیا لە بەندەرەکانى ئەمەریکا قبوڵناکرێت، ئەمە زەبرێکى دیکەى کوشندەی ئەمەریکایە لە روسیا".

 

بڕیارەکەى بایدن دواى ئەوە دێت کەئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا یاسایەکى پەسەندکرد بۆ قەدەغەکردنى هاوردەکردنى وزە لە روسیا.

 

ئەمەریکا بەراورد بە ئەوروپا بەشێوەیەکى کەمتر پشت بە هاوردەکردنى وزە دەبەستێت لەروسیاوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەو بڕیارە ببێتە هۆى بەرزکردنەوەى زیاترى نرخى وزە کە ماوەى چەند هەفتەیەکە رووى لەبەرزبوونەوە کردووە.