گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم زانیارى نوێ لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا ئاشکرادەکات

2022.03.08 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم زانیارى نوێ لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا 200 ملیارەکەی بەغدا ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وت ''بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکرد، دووبارە ڕەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێم و بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.''

 

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (دووشەممە 28-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هیچ نوسراوێکی فەرمی نییە و بۆ هەرێم نەنێردراوە کە ئەو 200 ملیارەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت بڕدرابێت."