گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی بەغدا کرد

2022.03.08 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی بەغدا کرد

ناس کورد- 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا - کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی کۆبووەوە و لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی کرد."

 

‎ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، پوختەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانی شاندەکە بازرگانییەکە خستەڕوو کە بە هەماهەنگی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا و ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا -کوردستان ڕێکخراوە و لە نوێنەرانی دوازدە کۆمپانیاى جیاوازی ئەمەریکی لە بوارەکانی پیشەسازى خۆراک، وزە، تەکنەلۆجیا و نیشتەجێبوون پێکهاتووە."

 

‎ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، کە ئامانجی سەرەکیمان هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێزە لە هەرێمی کوردستان."

 

‎مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەمان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە، هەروەها دووپاتمان کردەوە کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نادەستوورییە و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە و لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیشدا نییە، بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین، لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی و دەستووری بۆ کێشەکان."

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی کۆبووەوە