گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادگای فیدڕاڵی لەسەر نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

2022.03.08 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لەسەر نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

ناس کورد- 

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر نرخی دینار و دامەزراندنی سندوقی سامانی حکومی دەستیپێکرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دادگای فیدڕاڵی (سێشەممە 8-3-2022) ڕایگەیاند، "دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی (32ی فیدراڵی) بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دراو و دامەزراندنی سندوقی سامانی حکومی بەڕێوەدەچێت." 

 

لەپاش ماوەیەک لە دەنگۆی دابەزاندنی نرخەکەی، لەئێستادا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و 100 دۆلاری ئەمەریکی لە دەوروبەری 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.