گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’ پەرلەمان لە دوو مانگدا بەبێ هیج کۆبوونەوەیەک 38 ملیار خەرجیی هەبووە ’’

2022.03.08 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’  پەرلەمان لە دوو مانگدا بەبێ هیج کۆبوونەوەیەک 38 ملیار خەرجیی هەبووە ’’

ناس کورد- 

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراقی ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق 38 ملیار دینار خەرجیی هەبووە، بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی هەبووبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراقی لە تویتەری خۆی (سێشەممە 8-3-2022) ڕایگەیاند، "لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق 38 ملیار دینار خەرجیی هەبووە، کە تایبەت بووە بە مووچەی پەرلەمانتاران و هەندێک خەرجیی دیکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی ئەو دوو مانگەدا جگە لەوەی پەرلەمان دوو جار دەستوری پێشێل کردووە، هیچ پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک پێشکەش نەکراوە، هیچ دانیشتێکی ئاسایی نەکراوە و هیچ لیژنەیەکیش پێکنەهێنراوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یەک وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان کراوە، ئەویش لەژێر فشاری سەدردا بووە."