گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی کردنی شەش نان بە هەزار دینار بڕیار دەدرێت

2022.03.08 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کردنی شەش نان بە هەزار دینار بڕیار دەدرێت

ناس کورد- 

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، یاداشتێکیان داوەتە قائیمقامییەتی سلێمانی کە نرخی شەش نان بکرێت بە هەزار دینار و ئەگەر قبوڵ نەکرێت، ئەوا خۆیان دەیکەن بە شەش نان و با پێیان دابخەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی (سێشەممە 8-3-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پێشووتر کە نرخی ئارد گران بوو، لەگەڵ قائیمقامییەتی سلێمانی ڕێککەوتین کێشی گونک کەم بکەینەوە بۆ 90 گرام و هەشت نان بە هەزار دینار بێت." 

 

وتیشی، "لەئێستادا نرخی ئارد بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەو ڕێژەیەش لە زەرەداین، بۆیە یاداشتێکمان بەرزکردووەتەوە بۆ قائیمقامییەتی سلێمانی کە نرخی شەش نان بکرێت بە هەزار دینار و چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بەوە ڕازی نەبن، ئەوا هەر نانەواخانەیەک لای خۆیەوە بیکات بە شەش هەزار دینار و با بێن پێمان دابخەن، ئێمە حکومەت نین خەڵک بەخێو بکەین."