کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سبه‌ى 40 ڕۆژ به‌سه‌ر كوژرانى پاسه‌وانى گردى زه‌رگه‌ته‌ى گۆڕاندا تێپه‌ڕده‌بێت و به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵیت: کەیسەکە هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەبڕێوە و یەکێتی دەیەوێت لە خۆی دووری بخاتەوە. . خەلیل سەرکانى ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند:" هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژى ڕوداوه‌كەوە بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كه‌سوكاره‌كه‌ى شه‌هید ڕێبەند سكاڵاى یاسایمان تۆمار كردووه، ژوورى یاسایى بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌وردى چاودێرى ئه‌و دۆسییه ده‌كات، بەڵام هیچ بەرێوپێشچوونێکی یاسایی لە دۆسیەکەدا نیە." . سه‌ركانى وتیشى: "یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌كه له‌خۆى دووربخاته‌وه و بیخاتە سه‌ر چه‌ند پاسه‌وانێكى كۆمپانیایه‌كى ئەمنی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه له‌لایه‌ن كوڕی بەرپرسانی یەکێتیەوە سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن." . هاوكات فەرهاد حاجى ئیبراهیم، باوکی پاسه‌وانه كوژراوه‌كه، به‌میدیاى ئه‌و حزبه‌ى ڕاگه‌یاندووه: " جێگەی شانازییانه کوڕەکەیان لەپێناو رێباز و خەباتێکدا شەهید بووە کە هەڵگری پەیامی خەڵک و چاکسازی و دادپەروەری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان بووه." . شه‌وى 10 ى حوزه‌یرانى مانگى ڕابردوو، ته‌قه له‌نێوان هێزێكى چه‌كدار و و پاسه‌وانه‌كانى گردى زه‌رگه‌ته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا دروست بوو و بەهۆیەوە یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانى گرده‌كه کوژرا. . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كێتى به‌تۆمه‌تبارى ڕووداوه‌كه ده‌زانێت و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات كه پێش ڕوداوه‌كه كراونه‌ته سه‌ر به‌رپرسانى بزوتنەوەکە و داوا له‌حكومه‌تیش ده‌كات رێوشوێنى یاسایى دژى ئه‌و هەنگاوە بگرنه به‌ر. .