گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هەولێر لەبارەى کوژرانی گەنجێک: هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچێک

2022.03.08 - 00:05
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر لەبارەى کوژرانی گەنجێک: هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچێک

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کوڕە گەنجەی شەوی ڕابردوو "هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەر کچێک و کچەکەش داوای هاوکاری کردووە، دواتر لەلایەن دوو پاسەوانی بانکی منارەوە کوژراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (7-3-2022) ڕایگەیاند، دوێنێ کاتژمێر 9ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 150م نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بانکی منارە".

 

دەشڵێت، "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (سادق عبدالخالق جەمال)کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت، هەروەها هاوڵاتییەکی ئافرەتی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)".

 

زیاتر بخوێنەوە: کەسوکارى کوژراوێک لەهەولێر رونکردنەوە دەدەن: دوو زێڕەڤانى کوشتیان

 

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیکردووەتەوە کە "پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە، بەڵام شوفێرەکە ویستویەتی ڕا بکات، لە ئەنجامدا تەقەکراوە و بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە".

 

جەختیکردووەتەوە کە "هەردوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد و تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەكانى پۆلیس لەژێرلێکۆلینەوەن و راگيراون به بڕيارى دادوەرى لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 405 له ياساى سزادان".