گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندى بەکوژرانى ماریاوە هەیە؟

کەسوکارى کوژراوێک لەهەولێر رونکردنەوە دەدەن: دوو زێڕەڤانى کوشتیان

2022.03.07 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکارى کوژراوێک لەهەولێر رونکردنەوە دەدەن: دوو زێڕەڤانى کوشتیان

ناس کورد-

 

کەسوکارى شۆفێرى ئەو تاکسییەى شەوى رابردوو لەهەولێر کوژرا رایانگەیاند، کوڕەکەیان لەلایەن دوو کەسى سەر بە زێڕڤانییەوە کوژراوە و رووداوەکەش هیچ پەیوەندییەکى بە کوژرانى ماریاوە نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەبدولخالق مامى کوژراوەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (7-3-2022) رایگەیاند، برازاکەى شەوى رابردوو لەسەر شەقامى 150 مەترى لەلایەن چەند کەسێکى سەر بە زێڕڤانییەوە کوژراوە و دواى رووداوەکەش بکوژەکان خۆیان رادەستى پۆلیسى بەحرکە کردووە.

 

وتیشى بکوژەکان دوو کەس و لەئێستادا نازانن لەلاى پۆلیسن یان ئاسایش.

 

سادق عەبدولخالق جەختیکردەوە، کوڕەکەیان لەگەڵ هیچ کەسێک کێشەى نەبووە و بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردووە، گولەیەک بەر دڵى کەوتووە.

 

یەکێکى دیکە لە کەسوکارى ئەو گەنجە کوژراوە باسى لەوەکرد، کوڕەکەیان کە ناوى سادق بووە بەشێوەیەکى زۆر دڕندانە کوژراوە.

 

جەحتیشیکردەوە، ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکى نییە بە رووداوى کوشتنى کچێکەوە لەشەقامى 100 مەترى هەولێر.