گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش مانگ بۆ ساڵێک

پارێزگارى هەولێر رونکردنەوە لەسەر نرخى خۆراک دەدات

2022.03.06 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى هەولێر رونکردنەوە لەسەر نرخى خۆراک دەدات

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، کۆگاکانی خۆراک به‌شی شه‌ش مانگ تا یه‌ک ساڵ، به‌شه‌ خۆراکی پێویستیان تێدایه‌ و هەر کەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزا دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو  (یەکشەممە 6-3-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، له‌ به‌یانیه‌وه‌ تیمه‌کان به‌ ووردی و چڕی و به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ بکه‌ن، هه‌رکه‌سێک به‌گران کاڵا بفرۆشێ ئیجرائاتی تووندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و شوێنه‌که‌ی داده‌خه‌ین و ناوی شوێنه‌که‌ش بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی نرخی خۆراک.

 

ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و چاودێری بازاڕ کۆبووینه‌وه‌و بڕیارماندا، له‌ به‌یانیه‌وه‌ تیمه‌کان به‌ ووردی و چڕی و به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ بکه‌ن، هه‌رکه‌سێک به‌گران کاڵا بفرۆشێ ئیجرائاتی تووندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و شوێنه‌که‌ی داده‌خه‌ین و ناوی شوێنه‌که‌ش بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

 

هه‌ندێ خۆراک نه‌ک له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق گران بووه‌، به‌ڵکوو له‌ ئاستی جیهانی نرخی به‌رزبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ توانای تیمه‌کانی ئێمه‌ نیه‌.

 

هه‌روه‌ها هاوشاریانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌که‌ینه‌وه‌، هیچ پێویست به‌ دڵه‌ ڕاوکێ ناکات و کۆگاکانی خۆراک له‌ هه‌ولێر به‌شی شه‌ش مانگ هه‌ندێ خۆراک و تا یه‌ک ساڵ، به‌شه‌ خۆراکی پێویستی هه‌ولێری تێدایه‌، هیچ گرفتێکی هێنانی خۆراکیش دروست نه‌بوه‌و نابێ، بازرگانان ئه‌وپه‌ڕی ئاسانکاری هێنانی خۆراکیان بۆ کراوه‌و ده‌کرێ.

 

                          ئومێد خۆشناو

                     پارێزگاری هه‌ولێر