کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بڕیارە بۆ لەمەودوا پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشک لە هاوڵاتیانی وەربگیرێت، لە ئێستادا شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا وئاماره لە سەر گەڕەکەکانی ناو شار و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. . ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: بڕیار لە سەر جێبەجێکردنی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ خاشاک لە ماڵان دراوە، بەڵام دیار نییە کەی دەچێتە بواری جێبەجیکردنەوە. . وتیشی: لە ئێستادا شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی تەندرەوە، ئەرکی کۆکردنەوەی پارەکەی داوە بە سێ کۆمپانیای ناوخۆیی، تائێستاش داتاو ئامارەی پێنج زۆنی شاری سلێمانی کۆکراوەتەوە و تەنها دوو زۆن ماوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەوانیش تەواوبن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە دەست پێبکات. . دەربارەی بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت بەرامبەر کۆکردنەوەی خوڵ و خاشاک، ئاکۆعەلی وتی : بڕیارە مانگانە بڕی پێنج هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەربگیرت، بڕى پارەی وەرگیراویش جیاوازی دەبێت لە نێوان شوێنی بازرگانی و شوێنی نیشتەجێبوون. .