گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە

2022.03.06 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی دەرکردووە بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش بڕیاری داوە سەرجەم پاڵاوگەکان مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە بەو مەرجەی پێویستە ئەو رێنمایانەی دەستەی ژینگە جێبەجێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد نوری عەوڵا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (6-3-2022) وتی، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاڵاوگەکان لە ھەرێمی کوردستان ئەوانەی یاسایی و ئەوانەی نایاسایین و پۆڵینکردنیان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داوای کردووە و بڕیارێکی نوێشی دەرکردووە، کە پێویستە بە زووترین کات سەرجەم پاڵاوگەکان مۆڵەتی خۆیان نوێ بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مەرجی قورسیان بۆ دانراوە و ڕەنگە ھەمووان نەتوانن مەرجەکان جێبەجێ بکات، چونکە پێویستە بە جۆرێک کار بکەن کە بەشێوەیەکی زانستی بێت و ھیچ کاریگەری خراپیان بەسەر ژینگەوە نەبێت و ھەموو مەرجە تەندروستی و ژینگەییەکانیان تێدابێت".

 

بەڕێوەبەری ھونەری دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان وتیشی، "لە ماوەی ڕابردوو ھەڵمەتێکمان دەست پێکرد بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و 28 پاڵاوگەمان داخستن، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێی باش بوو لەو ڕێگەیەوە کێشەی پاڵاوگەکان چارەسەر بکات، چونکە جگە لە ئەوان ئێمەش کۆمەڵێک رێنمایی نوێمان لە ڕووی ژینگەیەوە دەرکردووە و لە ڕۆژنامەی وەقائیعیش بڵاو کراوەتەوە، لەوانە پێویستە بە ھیچ شێوەیەک ھیچ کاریگەری خراپیان لەسەر ھەوا پیس بوون نەبێت و ئامێری ڕێگریکردن لە پیسبوونی ھەوا دانێن بەپێی ستاندارتی نێودەوڵەتی، بۆیە گرنگترین رێنمایی ئەوەیە نابێت ئەو پاڵاوگانە کاریگەریان لەسەر پیسبوونی ژینگە ھەبێت، چونکە تا ڕای ئێمە وەرنەگرن مۆڵەتیان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ئێمەش تاوەکو ڕێنمایەکان جێبەجێ نەکەن ڕێگەیان پێ نادەین، بۆیە رێنمایەکانی ئێمە لە بارەی ژینگە 33 لاپەرە دەبێت".

 

ئازاد نوری ڕوونیشی کردەوە، "رێنماییەکانی ئێمە لە بارەی چۆنیەتی کارکردن و پێوەرەکانی کارکردن کێن و ئەوانەی ڕێگەپێدراوە کار بکەن و کوالێتی ھەوا و فیلتەرەکانی ھەوا و سنووری رێپێدراو و ماددە ھەڵواسراوەکان کە خاڵی زۆر گرنگ و باش لەخۆ دەگرێت و ئەگەر لە ھەموو ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت کە وا کاری بۆ دەکەین ژینگەیەکی خاوێن و کەش و ھەوایەکی تەندروستمان دەبێت، بۆیە ھەموو خاڵەکان لە رێنمایەکان ھەیە بە جۆرێک پێویستە کارکردنیان ھیچ کاریگەری خراپی لەسەر ژینگەی ھەرێم نەبێت و ببێتە ھۆی پیسبوونی و کێشەی تەندروستی دروست بکات، ھەروەھا کارێکی زۆر باشمان کردووە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش بۆ کارکردنی ئەوان کردوویەتیە مەرج تاوەکو مۆڵەتیان نوێ بکاتەوە".