گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دڵنیاییەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە لەبارەى دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین

2022.03.05 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە لەبارەى دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیکردەوە موچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت و دەڵێ، لە چەند ڕۆژی داھاتوو موچە وەک خۆی بەسەر فەرمانبەر دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (5-3-2022) ڕاگەیاند، "ئەو زانیاریانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ڕاست نین و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت، لەبەر ئەوەش ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی مووچە وەک خۆی دابەش دەکرێت و لێبڕین لە ئارادا نییە، لەچەند ڕۆژی نزیکیش دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

 

کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئێمە نزیک دەبینەوە لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بڕیاری ھەڵبژاردنی کوردستان دراوە، لەبەر ئەوەیش بڵاوکردنەوەی ئەو پڕوپاگه‌ندانەی باس لە لێبڕینی مووچە دەکەن ھەوڵێکە بۆ بانگەشە و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست لەسەر حکوومەت.