گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

تورکمانەکان داوای کورسی زیاتر دەکەن لە پەرلەمانی کوردستان

2022.03.05 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
تورکمانەکان داوای کورسی زیاتر دەکەن لە پەرلەمانی کوردستان

ناس کورد-

هیمداد بیلال، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بەرەی توركمانی رایگەیاند، پێوستە کۆتای تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت و بەشداری پێ کردنی تورکمانەکان لە دامەزراوەکانی هەرێمدا زیاتر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیمداد بیلال لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی (5-3-2022) ئاماژەی بەوە دا، "لەگەڵ ئەوەی تورکمانەکان سێیەم گەورەترین پێکهاتەن لە عێراق و دووەمینن لە هەرێم لە پەرلەمانی هەرێمدا، تەنیا پێنج کۆتایان بۆ دانراوە و وتی، "ئەگەر بێت و سەرژمێرییەکی شەفافانە (لە هەرێم) ئەنجام بدرێت، دەبینین ژمارەی تورکمانەکان لەنێوان 300 بۆ 350 هەزار کەس دایە، ئێمە هەرگیز لەگەڵ کەمکردنەوەی کۆتا نین. تەنانەت ئێمە ئەو ژمارەی ئێستاشمان بەلاوە پەسەند نییە، چونکە بەپێی سەرژمێری بێت پێویست دەکات ژمارەی کۆتامان بۆ زیاتر بکرێت لە پەرلەمان".

 

هیمداد بیلال ئاماژەی بەوەش دا لەئێستادا، تورکمانەکان نوێنەرایەتی نەتەوەکەیان دەکەن لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام ئەمەش بەپێی پێویست نییە و وتی، "لەبەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان چەندین وەزارەت هەن. لەئێستادا لە سەرۆکایەتی هەرێمدا نوێنەرمان نییە کە پێوست دەکات کاندید و نوێنەرمان هەبێت. لە هەمان کاتدا لە چەندین دامەزراوە و دەزگای حکوومیدا بۆ نموونە چەندین پێکهاتە نوێنەریان هەیە لە نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بۆیە پێویست دەکات تورکمانیش نوێنەری خۆی هەبێت".

 

بیلال تیشکی خستە سەر ئەوەی پێویستە تورکمان لە زۆرێک لە دامەزراوەکانی هەرێم نوێنەریان هەبێت و گوتيشی: "بوونی نوێنەری تورکمان لە زۆرێک لە ناوەندەکان و دامەزراوە حکوومییەکان بەواتای هەڕەشە و مەترسی نایەت، بەپێچەوانەوە نیشانەی پێکەوەژیان و برایەتییە. بەتایبەتیش لە پێشخستنی پەیوەندییە بارزگانییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری تورکیدا، تورکمان رۆڵێکی کارایان هەیە".