گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا وەستانی شەڕی ڕاگەیاند

2022.03.05 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا وەستانی شەڕی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا وەستانی شەڕی ڕاگەیاند "بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ تێپەڕبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارەکانی ئۆکرانیا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (5-3-2022) ڕایگەیاند، کردە سەربازییەکانی ڕوسیا بەردەوام دەبێت، وەستانی شەڕ بۆ دەرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنییە لە هەردوو شار کە یەکێکیان "ماریوبول"ـە، ئەوەش دوای دانوستانی نێوان بەرپرسانی ئۆکرانیا و ڕوسیا.

 

دەشڵێت، لە کاتژمێر حەوتی ئەم بەیانییەوە ڕوسیا یەکلایەنە "سیستەمی بێدەنگکردنی چەکی" ڕاگەیاندووە.