گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عەلى حەمەساڵح: دەتوانم یەک ملیار دۆلار بۆ هەرێم پەیدا بکەم

2022.03.04 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى حەمەساڵح: دەتوانم یەک ملیار دۆلار بۆ هەرێم پەیدا بکەم

ناس کورد-

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتى پێبدەن لەماوەى دوو مانگدا دەتوانێت یەک ملیار دۆلار پەیدا بکات، ئەوەش لەرێگەى فرۆشتن و بەکرێدانى زەوى نایاب لەهەولێر و سلێمانى بەپێی یاسا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا لەبارەى داهاتى نەوتى هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر لەهەر بەرمیلێک نەوت 41 دۆلار بگەڕێتەوە دەتوانرێت لەگەڵ بەشێکى داهاتوو کێشەى موچەى پێ چارەسەر بکرێت و پێویستیان بەپارەى بەغدا نابێت.

 

دەشڵێت، پار مانگى دوو داهاتى ناوخۆ 374 ملیار دینار بووە، چۆن دەبێت ئێستا 100 ملیار بێت، لەکاتێکدا هیچ شۆکێکى دارایی رووینەداوە و گومرگ بەردەوامە.

 

عەلى حەمەساڵح باسى لەوەشکردووە، تەنیا داهاتی کێڵگەی نەوتى خورمەڵە زیاترە لە ٣٥٠ ملیۆن دۆلار.